ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی نیسانی 2024) وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئامادە کردووە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە ڕۆژی یەک شەممە (7ـی نیسانی 2024) موچەی مانگی ئاداری لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.