لە هێرشێکی درۆنی لە کفری کەسێک کوژرا

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک بازاڕی کفری، سەرۆکی هۆزی بەیات گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 03:10ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-03-2024، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر شوێنێکی نزیک بازاڕی کفری، لە ناوەڕاستی شارەکە.

لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەدا، وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 باسی کرد، کەسایەتییەکی تورکمانی ناوچەکە بە ناوی “حوسێن عەلووش” کە سەرۆکی هۆزی بەیاتە لە کفری، کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارتییەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە

ھەواڵی زیاتر