سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازیى له‌ باڵيۆزى نوێى قه‌ته‌ر كرد

دوێنێ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سوڵتان بن موباره‌ك ئه‌لكوبه‌يسى، باڵيۆزى نوێى قه‌ته‌ر له‌ عێراق، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌ركه‌كانيدا، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى باش بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان هه‌ن.

لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى نوێى قه‌ته‌ر، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌رگاكانى قه‌ته‌ر به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌ن. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ قه‌ته‌ر خوازياره‌ له‌ بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان، ئابوورى، كولتوورى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا‌ بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.

ھەواڵی زیاتر