دوێنێ، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فەوزی هەریری، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سێلست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕيككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكادا خرانه به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌ه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.