شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی یادی 53 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ و سه‌رجه‌م نووسه‌ر و ئه‌دیبانی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە قۆناخە جیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا گێڕاوە و هەمیشە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا کردووە. 

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌: لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی گشتیی و لقەکانی و سەرجەم نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

 یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە قۆناخە جیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا گێڕاوە و هەمیشە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا کردووە.  لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین و هیوادارین، لە خزمەتکردنی زیاتری کاروانی ڕۆشنبیریی و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستاندا بەردەوام بن و لەم ڕووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پشتیوانیان دەبێت .

سڵاو  بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی  گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان