گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا سوپاسی مەسرور بارزانی دەكات

ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و هەژماری فەرمیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و هەژماری فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاگ كردووە و لەسەری نووسیوە: “سوپاس بۆ هاوكارییت برام مەسرور، پێزانینی زۆرمان هەیە.”

جێی باسە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە، دوای ماوەیەكی كورت لە ڕوودانی بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی باكووری كوردستان، رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا، هاوكاری و تیمی فریاكەوتنیان بەرەو سنوورەكانی توركیا و سووریا بەڕێكرد، ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەرییان بینی لە بەهاناوەچوونی قوربانییان.

ھەواڵی زیاتر