حەمەسەعید حەسەن
کولتووری مەرگ
سیزیف چۆن به ده‌ست بهردهکهیهوه گیری خواردبوو،
هه‌موومان به‌م یان به‌و شێوه، به ده‌ست ژیانه‌وه،
وه‌ک ئه‌ومان لێ قه‌وماوه یان ده‌قه‌ومێت.
مۆنتیسکۆ پێی وابوو، هۆکاری سه‌ره‌کیی دواکه‌وتوویی گه‌لانی موسوڵمان، ئه‌وه‌یه که له ژینگه‌یه‌کی وشکوبرینگدا ده‌ژین، پێی وابوو بیابان زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار نییه، بۆ سه‌رهه‌ڵدانی لێبورده‌یی و کرانه‌وه و فیکری ڕۆشن. له کۆمه‌ڵگه‌ی داخراودا که به دیموکراتی نامۆیه، باوک سه‌روه‌ره و بڕیار ده‌دات، ئه‌وه‌ی مامۆستا گوتی حه‌قیقه‌ته و قوتابی گوێرایه‌ڵه و هیچی دیکه، له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که باسێک له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و جیاوازیی له بیرکردنه‌وه‌دا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌دیبیش خۆی له سه‌روو ڕه‌خنه‌وه ده‌بینێت و پێی وایه ده‌قه‌کانی پیرۆزن و ئه‌و مافه به که‌س ڕه‌وا نابینێت که گوت‌وبێژی له‌گه‌ڵدا بکات. منیش هاتم له وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بووم به ڕه‌خنه‌گر! ڕه‌خنه‌گرێک که به زمانێکی ئه‌ده‌بی، به وشه‌گه‌لی ئاسان و به ڕه‌چاوکردنی کورت‌بڕی، بۆچوونه‌کانی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌وه دۆرکاهایم بوو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی که بناغه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌ستنیشان کرد. ئه‌وه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه که سه‌ربه‌خۆبوونی کۆمه‌ڵ و وابه‌سته‌بوونی تاک ده‌هێنێته ئاراوه، ئاخر ئه‌وه کۆمه‌ڵه که به‌ها و نه‌ریت و خوو به سه‌ر تاکدا ده‌سه‌پێنێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. ئایین چونکه لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ دیارده‌کان، بۆیه به ئاسانی تاک ده‌خاته نێو بازنه‌ی خۆیه‌وه. دورکهایم ئیشێکی زۆری له بواری ناکۆکییه‌کانی نێوان لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و تاکدا کردووه. لێکدانه‌وه‌ی تاک که زاده‌ی هۆشیاریی تاکه و ته‌نیا خاوه‌نه‌که‌ی ڕه‌چاوی ده‌کات، زوو زوو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، وه‌لێ لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ته‌مه‌نی درێژه و ده‌شێت سه‌دان ساڵ بڕ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوکه‌وت و لێکدانه‌وه‌ی تاکێک تێبگه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه، شاره‌زای لێکدانه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ببین.
به پێچه‌وانه‌ی دۆرکهایمه‌وه، تارد بایه‌خێکی زۆر به ده‌ستپێشخه‌ریی تاک ده‌دات. له ڕوانگه‌ی (تارد)ه‌وه، ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵێکدا بیروڕاکان به‌خاوی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه زاده‌ی نه‌بوونی یان به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوونی گوتوبێژ و ئازادیی ڕاده‌ربڕینه. هابه‌رماس پێی وایه، تاکه‌کان که له‌ناو جه‌ماوه‌ردا کۆ ده‌بنه‌وه، وه‌ک که‌سانی به موگناتیس خهوێنراویان لێ دێت و کاردانه‌وه‌یان زۆر جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی که به ته‌نیا بن. (گوستاڤ لۆبۆن)یش وای بۆ ده‌چێت، جه‌ماوه‌ر قه‌واره‌یه‌کی توندوتۆڵه، تاکه‌کان به جۆرێک له ناویدا ده‌توێنه‌وه، خودی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ملکه‌چی بڕیاری کۆمه‌ڵ ده‌بن.
ڤۆڵتێر ده‌یگوت: ئه‌ورووپا پێش ناکه‌وێت، تا ڕیخۆڵه‌ی دوا قه‌شه بۆ گه‌ردنی دوا پاشا، نه‌کرێته په‌تی سێداره، به‌ڵام ژان ژاک ڕۆسۆ پێی وابوو: ئه‌گه‌ر خودا له ئاسمان بێت، هه‌قمان به سه‌ریه‌وه نییه، ئاخر ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی، سه‌رقاڵی ئیشوکاری خۆمانین. شه‌ریعه‌تی ده‌یگوت: پیاوانی ئایین، پاسه‌وانانی دنیای داستانن، پارێزه‌رانی ئه‌فسانه و غه‌یبن، به‌ڵام عه‌بدولکه‌ریم سرووش، پیاوانی ئایین به بار ده‌زانێت به سه‌رشانی کۆمه‌ڵگه‌وه و پێی وایه بۆ دابینکردنی بژێوی، خراپ که‌ڵک له ئایین وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌نده ئایین بۆ ئه‌وه دانه‌هاتووه، پێویستییه ماددییه‌کانی خۆمانی پێ دابین بکه‌ین، بۆ ئه‌وه داهاتووه، بۆشاییه‌کانی هه‌واری ڕۆحمانی پێ پڕ بکه‌ینه‌وه. ئایین ئه‌زموونێکه ئینسان وه‌ک تاک پێیدا تێده‌په‌ڕێت، نه‌ک وه‌ک گرووپ، ئایین هه‌میشه ئه‌زموونێکی تایبه‌تییه و پێوه‌ندیی به خودی تاکه‌وه هه‌یه. وه‌ک چۆن به ته‌نیا عاشق ده‌بین، به ته‌نیا ده‌مرین، به ته‌نیایش ئایینێک ئه‌زموون ده‌که‌ین.
کینێت کلارک که یه‌کێکه له ڕۆشنبیره هه‌ره ناوداره‌کانی بریتانیا ده‌ڵێت: (تاشینی په‌یکه‌ری ئافره‌تێکی ڕووت، یان وێنه‌کێشانی ژنێکی ڕووت، لوتکه‌ی هونه‌ره، ئاخر جه‌سته‌ی ژن، جۆرێکه له هونه‌ری باڵا، به‌ڵام خۆ ڕووتکردنه‌وه‌ی ژن، یان به ڕووتی نیشاندانی ژن، له ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ر، هه‌ر بۆ ورووژاندنه و هیچی تر.) وێنه‌کێشانی جه‌سته‌ی ژن به ڕووتی و له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه، هونه‌رێکه له دژی ده‌سه‌ڵاتی کەنیسە، له سه‌روه‌ختی ڕۆشنگه‌ریدا بره‌وی په‌یدا کرد. جه‌سته‌ی ژن که سه‌رچاوه‌ی ژیانه، به‌رده‌وام ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و پیاوانه‌وه که ده‌ستیان به داوێنی ئایینه‌وه گرتووه و کولتووری مه‌رگ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.

