مەشخەڵ كەولۆسی
گەمارۆی دارایی لەسەر عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردن.. تەنانەت یەک گەڵاش نادرێتە عێراق.
جا وەرن سەیری دادپەروەری خودا بکەن.. پارەی نەوتەکەی بۆ ناگەڕێتەوە. وەک چۆن ڕێگەی نەئەدا پارەی نەوتی کوردستان بگەڕێتەوە. گەمارۆی دیناری لەسەر کورد دانا.. گەمارۆی دۆلاری لەسەر دانرا.
هەر بەوەدا بزانن کورد گوناح و بەهەشتییە.. کەخۆی ناتوانێ بەرگری لەخۆی بکات و، ئەقڵی سیراعەکەی نیە. خوا بەو بانی سەرەوە هەقی بۆ دەکاتەوە. ئیتر قەینا با چوارمشقی دانیشێت و، هیچ هەوڵێک بۆ حاڵی خۆی نەدات.
بنوو کورد گیان. تۆ خوات هەیە. خۆت هیچ مەکە. هەر خەریکی شەڕەگەڕەکی خۆت بە. لەوەدا خەبیریت.

