چۆن ببیتە دایکێکی نموونەیی

شەهین عمر هەڵەبجەیی

دایک:ئەوبونەوەرە بەرز وبەڕێزەیە کەخواوەندڕەزامەندی لەگەڵ ڕەزامەندی ئەودایە وبۆهەست کردنمان بەگەورەیی دایک(بەهەشتی لەژێرپێی داناوە)ئەمەئەوەدەردەخات دەبێت بزانین دایک لەسەروهەمووووشتەکانەوەیە، هەرلەبەرئەوەشە چەند ئاستی بەرزو گەورەبێت ئەوەندەزەحمەتەکانی ژیان لەسەرشانی گەورەترە، کەواتە تۆی دایک بەرپرسی لەسەرهەموو ئەوشتانەی لەدەورتن بەتایبەتی پەروەردەی منداڵ، چونکە پەروەردە دروستی کۆمەڵگادرووستی لێ پەیدادەبێت.
لەگەڵمابن بۆباس کردنی شەش چەکی مەترسی داروڕووخێنەرلەپەروەردەدا.
گرنگەئێمەبۆئەوەی نموونەبین پێویستە دووربین لەبەکارهێنانی ئەم شەش خاڵەی کەدەیخەمەدیی بەڕێزتان.
١-لۆمەی منداڵەکەت مەکە
پێێ بڵێی تۆمنداڵێکی خراپی یان کارێک دەکات بڵێێ ئەوەچ کارێکە یان لەقوتابخانە نمرەیەک بەدەستدەهێنیت تۆلەبری دڵدانەوەی لۆمەی بکەیت.
٢-ڕەخنەگرتن
ئەگەرویستت ئامۆژگاری منداڵەکەت بکەیت یان شتێکی پێێ بڵێیت بەشێوازی ڕەخنەگرتن پێێ مەڵێێ چونکەئێمە هێشتا فێری ڕەخنەر ی ڕووخێنەرو ڕەخنەی بونیادنەرنەبووین، بۆنمونە پێێ مەڵێێ تۆهەرمنداڵ نیت نابێت کاری وابکەی ئەمە چ ئیشێکەدەی کەیی.
٣-بەراوردکردن
هەرگیزبەراوردی منداڵەکەت مەکەئەگەربەخوشک وبراکانیشی بێت یان بەمنداڵانی کەبێت چونکە ئەمەئەبێتەهۆی درووست؟بونی ڕق وکینەوتوڕەیی پێێ مەڵێێ منداڵی فڵان لەتۆ باشترە.
٤-گاڵتەپێ کردن
ئەوکارەی منداڵەکەت دەیکات بەڕێزەوەسەیری بکەو گاڵتەی پێێ مەکەوبەرز ڕای گرە، بۆنمونەکاتێک منداڵەکەت وێنەیەک دەکێشێت یان چێشتێک لێ دەنێت یان شیرینیەک درووست دەکات پێی مەڵێێ ئەوەبەکەڵک نایەت بەڵکو ڕێزلەماندووبوونی بگرە وهەڵەشی هەبووبەڕێزەوە تێبینی باشتربووی پێبڵێ.
٥-کۆتنرۆڵ کردن
لەناوخێزاندا نابێت هەبێت چونکە هەمووکەس خاوەنی بابەتی تایبەت بەخۆیەتی بۆبەرامبەرەکەی، بەڵام چاودێری بکەو زەمینەی بۆبسازێنە کەبەئارەزووی خۆی قسەت بۆبکات.
٦-گشتاندن
هەگیزبەکاری مەهێنە بڵێێ هەمووتان خراپن بەمنداڵەکانت یان بڵێێ چاکن یان نابێت بەمنداڵەکانت بڵێێ تۆدائیمەن وایی ئەمەدەبێتە قفڵ بونی منداڵەکەت یان بەرامبەرەکەت لەم حاڵەتەدا.
هیوادارم هەموومان دووربین لە نادرووستی پەروەردەو بەکارهێنانی ئەوشەش چەکە مەترسی دارەی کە بە کورتی ئامەژەمان پێدا.
تەندرووست باشی وپەروەردەدرووستی بۆهەمووان.

*ڕاهێنەری دەرونی

ھەواڵی زیاتر