پەروەردەی ئێمە و، پێشوازیکردن لە پڕۆسەی ڕاهێنەران

لەیلا بەرزنجی

بەڵێ سیستەمی پەروەردەی ئێمە هەرکاتێک بیەوێ دەرگایەک واڵا بکات بەرەو ڕووی سەردەم و، گۆڕانکاری بکات بۆ هێنانەدی کەشێکی ئارام ، کە بگوونجێ لەگەڵ پە روەرەی سەردەم ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕەخنەی ڕووخێنەری نازانستی دەبێتەوە و، ئامانج لەم کارەشیان وەستاندنی کەسەکانە، کە دەیانەوێت کار بکەن، لەلایەکی تریشەوە ئەوانەی لە جوومگەکانی پەروەردەدا کاردەکەن، توانا و قابیلیەتی قبوڵکردنی ئەم کارەیان نیە و، لەگەڵ سەردەمدا ناڕۆن و، بەوە پاساو دەهێننەوە گوایە لەگەڵ کولتوور و عادات و تەقالیدی ئێمەدا ناگوونجێ.هەرچەندە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان کار کراوە بۆ ئەوەی قوتابخانە، ڕێچکەی سویدی و بەریتانی وەربگرێ، وەبەرهێنان و گۆڕانکاری لە پرۆگرام ، داڕشتنەوەی بە شێوازێکی نوێ دەکەن ، بەڵام ئەوانەی کە ئەم ئەرکەیان لە ئەستۆدایە و، کەسە پێشەنگه كانن کە ڕووبەڕوو دەبنەوە دەڵێن گۆڕانکارییان ناوێت. لەگەڵ ئەوەشدا پرۆگرام و شێوازی وانەوتنەوەی کلاسیک و کۆنەکەیان لا گرنگە و، ناتوانن لەگەڵ سەردەمدا بڕۆن، بۆ ئەوەی بمانەوێت لە ڕیزبەندی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بین، دەبێت گۆڕانکاریی بنەڕەتی و ڕیشەیی لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێ بکات.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی پەروەردە بەهاوکاری یەکەی مەشق و ڕاهینان هەڵساون بە دروستکردنی مامۆستای ڕاهێنەر بەشێوەیەکی پێشکەوتوو، كه بە ڕێگای تایبەت و بەمیکانیزمی گوونجاو دابەشکراون بەسەر خوێندنگەکاندا هەتا گۆڕانکاری بکەن و لە ڕێگاو شێوازو ستراتیجیەتی وانەوتنەوە ئەوچوارچێوه وانەوتنەوەیە بگۆڕن ولەڕێگا کلاسیکیەکەی دەربهێنن و شێوازێكی مۆد ێرن و سەردەمیانەی پێببەخشن و گۆڕانکاری بکەن لەخودی مامۆستاش بۆئەوەی بتوانێت قوتابی ڕابکێشێت بۆ وانە تاكوو ئامانجەکانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بێتەدی، بەڵام وەک دەبینین کۆمەڵێک ئاستەنگ دێتە پێشەوە بەو شێوازەی بەرنامەڕێژی بۆ کراوە ناڕوات و پڕۆسەکە ناتوانێ بەجوانی ئامانجەکەی بەرهەمبهێنێت ، بۆیە پێویستە لەسەر بەرپرسان زەمینەسازی بۆ ئه و کارە بکەن و گەورەیی پڕۆسەکە کە ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر میتۆدەکان (وانەوتنەوە) بەگرنگ وەربگێرێ، چونکە هەر وانەو پێویستی بەمیتۆدێکی تایبەتە لەبەر ئەوە پێویستە مامۆستا ئامادەبێت بۆ ئەم گۆڕانە . لەقوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندن ڕاهێنەران ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبنەوە وهەروەها کارگێڕی قوتابخانەش بێبەش نیە لەو نێوەندەدا جوونكه ئەوکاتەی کە پڕۆسەی ڕاهێنانیان بۆیان دانراوە لەسەرەتای وانە یاخود لەکۆتایی وانە، كه ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە قوتابی بەهۆی هاتووچۆیانەوە ڕووبەڕووی کێشە ببنەوە هەروەها مامۆستایانیش، لەبەر ئەوە پێویستە کاربکرێت بۆبەر لەدەستپێکی کردنەوەی قوتابخانە مامۆستایان بەشداری خوول و سیمیناری ڕاهێنەران بکرێن لەناوەندەکانی خوێندن و وەزارەتی پەروەردە بەرنامەیەکی تۆکمەتر دابڕێژێت و بزانێت ئاستەنگەکان و لەمپەرەکان چین وچۆن دەتوانرێ ئەم بەرنامەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.

ھەواڵی زیاتر