گەردوون هزری مرۆڤی گەمارۆداوە یا سیستەمی وا دەخوازێ؟

گۆهدار شکری ئاکرەیی

‎ ڕاستە مرۆڤ لەهەر شوێنێکدا ڕێژەی نهێنی و تێنەگەیشتنەکانی زیاتر له تێگەیشتنەکانی خۆی بێت و ئازاد نەبێ باسی لێوه بكات ئەوه کەسێکی گەمارۆدراوی فکرییه. بەڵام کەی زیاتر هەست بەم گومانە گەمارۆ فکرییە دەکرێت؟ گومانی تێدانیە هەندێ چرکەسات بۆ نموونە\ مڕۆڤ جیاواز لە کاتەکانی ئاسایی هەست بە گەمارۆیەکی فکری دەکات لە هەمبەر ژیان و گەردوونەوە و زەینی هێندە نەرمی به خۆیەوه دەبینێ، دیدی یەکجار ڕوون دەبێ و، پەی به وێنەی نا دڵنیایی پڕ له کەلێنە سەرسام و دژوارییەکانی ئەم ژیان و گەردوونە دەبات، بەمەش ئەم گەردوونەی وەک گۆزەیەکی ئەو پەڕی جوان و سەرسام دێتە بەرچاو، بەڵام شکاو ! چەندین پارچەی ونبووە و ناتوانێ شێوه ڕاستەقینەکەی ببینێ و لە مەرامی دروستکردنی تێناگات ! کەوا مڕۆڤ بەگشتی لە دەستپێکی ژیانەوە تا ئەم چرکە ساتەی ئێمەی تێدا ده ژین به و ژیانه وه سەرقاڵ بووە و نەیانتوانیوه له بچووكترین نهێنیەكانی ئەم گەردوون و ژیانە تێبگات و لە بچووکترین دیاردە سروشتییەکان ڕزگار ببێت ! چوونکە لەبنەڕەتدا ئامڕازێکمان بۆ هەڵسەنگاندن و تێگەیشتنی سنووری ئەم گەردوونەمان لەدەست دانیە، تەنیا لە شتە سەرەتاییەکانی ئەم گەردوونە نەبێ . ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە بەخۆ بدەم بتوانم بڵێم تاوانی مرۆڤی تێدا نییە بە تێنەگەیشتنی کەلێنە شاراوەکانی ئەم گەردوون و ژیانە سەرسامە، تاوەكوو مرۆڤ چۆن و له كوێوه دەست پێبکەن تا له کەلێنه شاراوەکانی ئەم گەردوون و ژیانە وە لە مەرامی دروستکردنی تێبگەن و لە سەرووی هەموو ئەمانەش ئەوەمان لەیاد نەچێت گرنگە ئاماژە بەهۆکارێکی گرنگ بکەین، ئەمیش تەمەنی مڕۆڤە کەوا ماوەی تەمەنی مرۆڤ بە گشتی ئەوەنده نییه تا ئەو توانایەمان بۆ دروست ببێ بتوانین شتێک لە ناتێگەیشتنەکانی بگۆڕین، چوونکە نیوەی تەمەن خەوتنە، لە نیوەش کەمتر مناڵی و هەرزکاری و پیرییە، ئەو ماوە کورتە گوونجاوەی دەمێنێ ئەوەندە نییە تاوەکوو مرۆڤ بتوانێ لەم گەمارۆ هزرییە ڕزگاری ببێ! بەپێچەوانەوە ڕەنگه مرۆڤ هەتا هەتایه نەتوانن هیچ شتیک بگۆرن یاخوود هیج به ڵگه یه ك ! هەموو شتێکیش به بەڵگه دەسەڵمێنرێت و بە بەڵگەش هەڵدەوەشێنرێت، کە لە هەموو سەردەمەکاندا مرۆڤ هەمیشە خوازیاری تێگەیشتنی ژیان و گەردوونی کردووە تاوەکوو ئاسوودەتر ببێ لەم گەمارۆ هزرییە ڕزگاری دەبوو . بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گریمان ئەگەر مرۆڤ تێگەیشتنی لە هەمبەر گەردوون و ژیان دروست ببا گەورەترین دەسەلاتی سرووشتی بکەوتبایه ده ستی، چی بەسەر ژیان دەهات؟ ئەمە ئەم وەڵامە بۆ ئێوەی خوێنەر بەجێ دەهێڵم ….. بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم ئەقڵێک نەتوانێ هەموو ئەو شتانەی ئەم گەردوونە و گەلە ئه ستێرانە ببینێ چۆن دەتوانێ بەڕێوەیان ببات؟ لە کۆتایدا هەموو ئەمانەش بۆ حیکمەتی ئەم ئەندازیارەی گەردوون و ژیانە دەگەڕێنمەوە کە خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزی بەئاگایە ئەم گەردوون و ژیانە بەڕێوەدەبات، و خودی مڕۆڤیش دروست کراوی خۆیەتی و دەزانێ مرۆڤ لە ئاستی تێگەیشتنی مەرام و نهێنییەکانی ئەم گەردوونەدا نییە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەتا بێ هۆکار نییە. ئەو مافی بە گشتی بە مرۆڤ داوە کە ‎لەکتێبە پیرۆزەکانی ئاسمان ئاماژەی پێکراوە، هەر مرۆڤێک لە کۆتا چرکە ساتەکانی ژیانیدا تۆبە بکات یا باوەڕ بهێنێ، ئەم ئەندازیارە میهرەبانە لە هەموو کردەوە خراپەکانی خۆشدەبێ ! کەواتە ئەم گەردوونە فکری مرۆڤی گەماڕۆنەداوە بەڵکوو سیستەمی ئەم ئەندازیارە وا دەخوازێ. .

ھەواڵی زیاتر