یەکسانی و ڕێزگرتن لە ئافرەت بۆ بنیاتنانی خێزانێکی یەکخراو

بختیار شریف زراری

گرنگی ئەم بابەتە پەیوستە بە بنیاتنانی دەروونی ئەندامانی هەر خێزانێک. بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە چۆنیەتی پێکهێنانی دامەزراوەی خێزان،خودای گەورە لە سورەتی (النساء) فەرمویەتی(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً)) ڕێزگرتن لە خودی مرۆڤ بە ڕەسەنایەتی، بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات، ڕیسوا و سووکایەتی پێ نەکرێت، ژن ڕێزی لێدەگیرێت بە داهێنەری پەروەردگار بۆی، هەروەها بە قەدرزانینی ئەو بۆ بەها و کاریگەرییەکەی. هەرکەسێک کەمتەرخەمی بکات واتە سەرپێچی کردووە و نادادپەروەری کردووە.
چونکە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی ئافرەت گرنگیەکی تایبەتی هەیە لەڕووی دایکایەتی ئافرەت و منداڵبوونی و دواتر پاراستنی مناڵ و بەخێوکردنی و پەروه ردەکردنی تا ئەو کاتەی مناڵ گەورە دەبێت و لەسەر قاچی خۆی دەوەستێت و پشت بەتواناکانی خۆی دەبەستێت. ئەمانە هەمووی پەیوەستە بە دابین کردنی کەشێکی ئارام بۆ بنیاتنان و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستی دەروونی جێگیر بۆ ئەندامانی خێزان.
خێزان بریتییە لە دامەزراوەیه کی بچووک کە بەره بەرە پەرە دەستنێت و گەورە دەبێت و دەبێتە هۆکاری دروست بوونی چەندین خێزانی تر و لەبنیاتنانی کۆمەڵگە ڕۆڵی کارایان هەیە کە بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزە. بیگومان پیاو کە سوپا سالاری خێزانە، پێویستە لەسەری کە ڕێزێکی تایبەت بدات بە هاوسەرەکەی کە هاوبەشی سەرەکییە لە بنیاتنانی ئەم دامەزراوەیە.
خێزان بە یەکەیەکی بنەڕەتی لە کۆمەڵگا دادەنرێت و بەهێزییەکەی پەیوەستە بە کارلێکی ئەرێنی نێوان ئەندامەکانیەوە. بۆیە پێویستە یەکسانی لە بڕیاردان لە ناو خێزاندا بەدەست بهێنرێت، بە ڕێزگرتن و گوێگرتن لە بۆچوونی هەموو ئەندامەکانی بەتایبەتی هاوسەر کە هاوبەشی پیاوە لە بنیاتنانی خێزان. ئەم بابەتە ئامانجیەتی پێداچوونەوە بە گرنگی بەدۆەستهێنانی یەکسانی لە بڕیاردان و ڕۆڵی ڕێزگرتن لە بۆچوونی ژن لە بنیاتنانی پەیوەندییە خێزانییە تەندروست و جێگیرەکاندا بکات کە دەبێتە ئەنجامی. :گرنگی یەکسانی لە بڕیاردانی خێزاندا:
-بەرەوپێشبردنی لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان ئەندامانی خێزان

  • برەودان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ڕێزگرتن لە یەکتر
  • بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئارامی دەروونی لەناو خێزاندا
    ڕۆڵی ڕێزگرتن لە بۆچوونی ژن لە پێشخستنی یەکسانی:
  • بەرزکردنەوەی متمانە و ڕێزگرتن لە نێوان هەردوو هاوبەش
  • بەرزکردنەوەی هەستی پێزانین و پاراستنی بەرژەوەندی یەکتر
  • بەرزکردنەوەی توانای دانوستان و گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش.
    پێشنیارەکان:
    پێشخستنی کولتووری ڕێزگرتن لە بۆچوونی ژن و گوێگرتن لە بۆچوونەکانی لەناو خێزاندا.
    پێشخستنی پەیوەندی کاریگەر لە نێوان تاکەکاندا لە بڕیاردانی گرنگدا.
    هاندانی ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و بیروڕا لە نێوان هاوسەران بۆ بنیاتنانی پەیوەندی خێزانی لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتن.
    چونکە کاریگەری نایەکسانی و ڕێزنەگرتن لە ژن لەسەر بنیاتنانی خێزان لەوانەیە ببێتە هۆی دروستکردنی ژینگەیەکی خێزانیی لێکترازاو. قەدرنەزانی و بێڕێزیکردن بە ڕۆڵی ژن دەتوانێت ببێتە هۆی نەبوونی پەیوەندی و متمانە لە نێوان ژن ومێرد، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری و ئەنجامدانی ڕۆڵی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵدا دەبێت. بۆیە ڕەنگە ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر گەشەکردن وتێکچوونی باری دەروونی و هەڵسوکەوتی منداڵ و سەقامگیری خێزان بە گشتی هەبێت.
    بۆچوونی تایبەت و ڕێزنەگرتن لە ژنان وەک پایەیەکی جەوهەری خێزان و کاریگەرییان لە بنیاتنانی خێزاندا، یاخود گرنگیدانی پیاو بە تایبەتمەندی بڕیاردانی یەک لایەنانە و ڕێزنەگرتن لە ژنان وەک بەردی بناغەی خێزان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر بنیاتنانی خێزان و سەقامگیری هەبێت. ئەگەر ڕێز لە ڕۆڵ و بۆچوونی ژن نەگیرێت، ئەوە ڕەنگە ببێتە هۆی نەبوونی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەندامانی خێزان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت ببنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. بۆیە گرنگە ڕۆڵی هەر ئەندامێکی خێزانەکە بەرز بنرخێنین و ڕێز لە بۆچوون و ڕێنماییەکانیان بگیرێت بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی خێزانێکی بەختەوەر و سەقامگیر.
    ئەنجام:
    خێزان پێویستە ژینگەیەک بێت کە هاندەری یەکسانی و ڕێزگرتن بێت لە بۆچوونی هەر هاوبەشێک، کە ژن و مێرد ڕۆڵێکی یەکسانیان هەبێت لە بڕیاردانی گرنگ کە کاریگەری لەسەر ژیانی خۆیان و ژیانی ئەندامانی خێزان بە گشتی دەبێت. .
ھەواڵی زیاتر