ڕەمەزان قوتابخانەی بنیاتنان(بنیاتنان و پێگەیاندنی نەوەکان)

عومەر چنگیانی

ئەو زنجیرە گوتارەی لە بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی بە کۆی دەنگ پێشنیاز کرا بۆ ڕەمەزان سوپاس بۆخوا هەفتەی دووەمیشی جێبەجێکرا و سەرەتا مامۆستا بەڕێزەکان لە دووەم جومعەی مانگی پیرۆزدا بە ئایەتی سەد و چواری سورەتی (ئالی عیمران) دەستیان پێکرد کە دەفەرمێ:
(با هەردەم لە نێو بڕواداراندا کەسانێک هەبن کە بانگ بکەن بۆ چاکە و و فەرمان بدەن بە باشە و ڕێگری بکەن لە خراپە و هۆشداری و بەرچاوڕوونی بدەن لەبارەیەوە، گەر وایان کرد ئەوانە کە بەختەوەرن)
بەڕاستی لەگەڵ ئەوەی مانگی ڕمەزان مانگی عیبادەت و پەرستشەکانە، بەڵام قوتابخانەیە بۆ پێگەیاندن و بنیاتنانی نەوەی چاک و چاکەکار، بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگێکی باش و کۆمەڵگای بەرەو چاکەو خۆشبەختی ببەن، ئەویش لەژێر ڕۆشنایی ئایەت و فەرموودەدا .
تەوەری یەکەم : بنەماکانی بنیاتنانی نەوەکان :
1-یەکسانی و دادپەروەری : خودای گەورە و، هەر کەسێ مەرجەکانی ڕۆژووگرتنی تیادا بێتەجێ ئەوا واجبە بەڕۆژووبێ، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند و لەنێوانی سەرۆک و هاوڵاتی، ئەمەیە دادپەروەری و یەکسانی لە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزاندا .
2-سۆز و هاریکاری و بەخشین.
3-پەیوەستبوون و هەستکردن بە چاودێری:
لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان بەڕۆژوون و دواتر فتاردەکەنەوە چونکە پەیوەستن بە گوتەی خودای گەورە و هەست بە چاودێریکردنی خودای گەورە دەکەن .
٤-بنیاتنانی تاک :
لە مانگی ڕەمەزاندا کاتێک موسڵمان بەڕۆژوو دەبێ هەست بە مرۆڤبوونی خۆی دەکا لەلایەنی ماددی و مەعنەوییەوە، ئازاد دەبێ لە کۆت و بەندی شەهەوات و شوبوهات و گومانە یاساغەکان، هەروەها دووردەبێ لە ڕەوشتە بەد و خراپەکان، هەروها دووردەبێ لە قسەی زیادەو بێسوود .
تەوەری دووەم : بنیاتنانی نەوەکان و جیهادی نەفس :
کەسی ڕۆژوەوان هەستدەکا کە لە سەنتەرێکی زانستیەو ڕاهێنان دەکا لەسەر موجاهەدەی نەفسی ئەممارە، ئەویش بەهۆی دووربوون لە شەهەواتی خراپ و حەرام و شوێننەکەوتنی شەیتان، بەو موجاهەدەی نەفسە پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم جیلی سەحابەو موجاهیدەکانی پێگەیاند کە دینی خودایان بە تەواوی دونیا بڵاوکردەوە .
تەوەری سێیەم : غەزای بەدری گەورە .
ڕەمەزان مانگی ئارامیگرتن و تێکۆشانە نەک مانگی تەمبەڵی و خەوتن .
کاتێک غەزای بەدری گەورەمان بیردەکەوێتەوە لە حەڤدەی ڕەمەزانی هەموو ساڵێک و هەروەها فەتحی مەککە لە بیستی ڕەمەزان، لێرەدا گرنگی بنیاتنانی نەوەیەکی ئیمانداری خۆڕاگری بەهێزی عەقیدەپاکی تێکۆشەرمان بۆ دەردەکەوێ، لە پاراستنی عەقیدە و لادان و نەهێشتنی فەساد و گەندەڵی و ئازادکردنی بەندەکان و نەک کۆتکردنی بەندەکان و دژەبەرایەتی زاڵم و زۆردار و داگیرکار و دانانی سنورێک بۆیان، و زیندووکردنەوە و جێبەجێکردنی شەریعەتی خودا لەسەر زەوی و بەشێوەیەکی ڕاست و دروست کە خودای گەورە فەرمویەتی و دەیهەوێ .
تێبینی:
وەک هەردەم هەوڵمدا دەقەکان نەهێنم چونکە دوورنییە ڕۆژنامەکە بکەوێتە سەر زەوی و بێڕێزییەک هەبێ بەرانبەر ئایەت و فەرموودەکان.

ھەواڵی زیاتر