پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بۆ چی پێویستە سەرۆک کۆماری عیڕاق بکشێتەوە لە پوستەکەی؟

سەگڤان هالو

 سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە ئەویش بێ هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عیڕاقە ولەسەر پشکی هەرێمی کوردستان بووەتە سەرۆککۆمار

 بویە دەبوایە بە ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی هەڵبستێت و هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات بەرامبەر بە گەلی کوردستان

 بەو پێییەی کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عیڕاق بەپێی دەستوری هەمیشەیی ئەم وڵاتە

شایانی باسە حکۆمەتە یەک لە دواکانی عیڕاق گەر بێتو   لە ٢٠١٢ وە بە نمونە وەریبگرین بە پێی نەحشەیێکی داڕێژراو لە ڕوی ئابوری ودارایی ، ،سەربازی،ئەمنی وهتد دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی گەورە و مەترسیدار بۆ لە نێو بردنی قەوارەی فیدڕالی هەرێمی کوردستان 

 هەموو چەشنە میکانیزمێکی مادی و مەعنەویان گرتەبەر

ئەمە وایکرد ڕوژ دوای ڕوژ گرژیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پەرە بستێنن و تاکۆ ئەمڕۆش نەحشەو پیلانگێڕیەکانیان بەردەوامە و قۆناغ بۆقۆناغ لە دژی هەرێمی کوردسان جێبەجێ دەکەن

لە قۆناغی ئێستاشدا دەبینین هەڵمەتی دژایەتی کردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەردەوامە 

 دەیانەوێت لە ڕێگەی دادگایێکی نادەستوری کە لەسەردەمی پول بریمەرەوە دامەزراوە و هەڵگری  ئەقڵیەتێکی شوفینی خۆسەپێنە کە بەئەجندای سیاسی دەرەکی و بەویست و ئارەزۆی ئەو ئەجندایە بڕیار دەردەکەن  ئەزموونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان لە پەل و پۆ بکەن لەژێر یاسایێکی نادادپەروەرانەدا کە ئامانج لێی سەپاندنی ئیڕادەی سیاسی خۆیان و ئاغاکانیانە

تاکۆ ئێستا ئەم دادگایەی نا ئیتیحادی یازدە بڕیاریان دەرکردووە دژی قەوارەی سیاسی هەرێمەکەمان

 لە کاتێکدا دادگای باڵای عیڕاق وەک هەر دادگایێکی تری وڵاتان دەبێ بە گوێرەی بنەماکانی دەستووی هەمیشەیی بڕیار دەربکات نەکپێچەوانەکەی وسەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵاێەتی و تاد… بە هەند وەربگرێت

سەرەڕای هەموو ئەو پێشێلکاریانەی دادگای شوفینی عیڕاق بەڵام بە داخەوە سەرۆک کوماری عیڕاق کە پشکی هەرێمی کوردستانە بەپێیڕێککەوتنی سیاسی بچۆکترین هەڵوێستی نەبووە کە تەعبیر لە بەرگریکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان بکات

 لە کاتێکدا سەرۆک کۆمار پارێرەرری گیانی دەستورە  و هەر هیچ نەبێت دەیتوانی ڕێگری لە پێشێلکارێەکانی دادگای بەناو ئیتیحادی بکاتویانیش بڕیارەکان بویان بگەڕێنێتەوە بەو پێییەی کە بڕیارەکان دژی بنەما دەستوریەکانە

لێرە ئەگەر بێتۆ پرسیارێک بکەین ئەویش ئەوەیە کە ئایا سەرۆک کۆمار سەرۆک کۆماری عیڕاقە بە گشت پێکهاتەکانیەوە یانیش ئەو تەنهاسەرۆک کۆماری حزبێکی سیاسی کوردستانە ؟

وەڵامەکەی ڕون وئاشکرایە ئەویش ئەوەیە کە بێ هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عیڕاق بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە کاریگەری ئەجندای سیاسیحزبێکی سیاسی لە سەرەو و خاوەن ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخۆی نیشتیمانی و نەتەوەیی نیە 

لە جیاتی ئەوەی بەرگری لە گەلەکەی و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات بەم بێ هەڵوێستیەی تا ئەمڕۆ ئاوی کردوتە ئاشی عەقڵیەتیشوفینی خۆسەپێن کە بە ئەجندای وڵاتێکی ئیقلیمی و بۆ بەرژەوەندی ئەو وڵاتە لە دژی بەرژەوەندی گەلی کوردستان و قەوارەکەی هەڵس وکەوتی کردووە

بویە کشانەوەی سەرۆک کومارێکی بێ هەڵوێستی لەم شێوەیە لە پۆستی سەرۆک کوماری عیڕاق دا زەڕورەتێکی حاشا هەڵنەگرە و ئەمڕۆبکشێتەوە لە سبەی باشترە.