یادی یەکێتیی قوتابیان و تیرۆرکردنی شەهید فرەنسۆ

شێرکۆ حەبیب

ئەگەر گەشتێک بەنێو هەر دوانزە مانگی ساڵدا بکەین، هیچ کام لەو مانگانە نییە کە میللەتی کورد بەتایبەتی و کوردستانیان بەگشتی دوچاری نەهامەتی و ناخۆشی نەهاتبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە خۆشی بێبەش نەبووە.
لە کۆنگرەی سێەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری کەرکووکی دڵی کوردستان سازکرا، بڕیاری دامەزراندنی ڕێکخراوێک پەیوەست بە چاڵاکی و کارەکانی قوتابیان درا بە ناوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بۆ ئەوەی سەرپەرشتی خەباتی قوتابیان بکات لەسەر بنەمای ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و تێڕوانینی سەرکردایەتیی پارتی، بەتایبەتی ساتێک جەنابی بارزانی فەرمووی “قوتابیان نوکی ڕمن لە هەموو شۆڕشێک” بەڵێ قوتابیان بوونە مەشخەڵی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی. هەزاران کادیری بە ئەمەک و بەتوانا لە نێو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان توانیان ڕۆڵی کاریگەر لە بزاڤی ڕزگاری میللەتی کوردستاندا ببینن و ببنە پێشەنگ و سەرکردە، یەکێتیی قوتابیانی کوردستان تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت بەو پەڕی لە خۆبووردەیی و نیشتمان پەروەری خزمەتی گەل و نیشتمان دەکەن، یەکێتیی قوتابیان نموونەی خۆڕاگری و خۆ نەچەماندنە بەزانست و تێکۆشان بەرامبەر دوژمنانی میللەتەکەمان. قوتابیان هەردەم ئەوەیان سەلماندووە کە نوکی ڕمن و پێشەنگن لە شۆڕش بە چەکی زانست و خەبات.
جێگای داخە لە ڕۆژێکی وەها یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یادی زانست و ڕۆشنبیری، شەمشەممە کوێرەکانی سەردەمی جەهالەت و تاریکی لە هەمان ڕۆژ سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی خاک و میللەتیان تیرۆر کرد ئەویش شەهید فرەنسۆ هەریری، لەو باوەڕەدا بوون بە شەهیدکردنی فرەنسۆ بزوتنەوەی ڕزگاری کورد کۆتایی پێهات لەو باوەرەدا نەبوون کە زۆربەی کوردستانیان لەسەر هەمان ڕێبازی فرەنسۆ لە خەبات بەردەوام دەبن لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە ئەویش ڕێبازی بارزانیی نەمرە.
فرەنسۆ لەگەڵ ئەوەی بە ئاین کریستیان بوو بە نەتەوە ئاشووری بوو، بەڵام هەست و ناخ و ویژدانی کوردستانی بوو، بەبێ جیاوازی لە نێوان ئاین و نەتەوە و ناوچەکان خەباتی دەکرد، فرەنسۆ بۆ هەمووان بوو، بەوپەڕی دڵسۆزی خزمەتی شاری هەولێری کرد، لە گەڵ نەهامەتی و ناخۆشی سەرجەم پێکهاتەکان بوو، سەرکردەیەکی بەئەمەک و دڵسۆزی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و کوردستان پەروەر و دڵسۆز بوو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆز و گوڵانی پێشکەوتوخواز بوو، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، چەندین پلە و پۆستی حزبی و حکوومی وەرگرتبوو..
لەم یادەدا سڵاو لە گیانی پاکی….

ھەواڵی زیاتر