بە کورتی بە کوردی

ھۆشیار سیوەیلی

دەشێت پەیوەندییە سەربازی وئەمنییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق ڕێکبخرێتەوە

بە پێی ڕاپۆرتێکی (الشرق الاوسط) لە رۆژی دووشەممەدا، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا تەنیا ١٠٥ ئەندام ئامادەبوون. واتە جگە لە کورد و سووننە، هەندێک لە ئەندامانی شیعەش ئامادە نەبوون. داخوازی ئەو پەرلەمانتارانەی داوای دەرکردنی یاسایەک دەکەن بۆ ناچارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دەرچوون لە عێراق ڕەوانەی لیژنەی پەیوەندیدار کرا. ئایا ئەم یاسایە دەردەچێت یان تەنیا هەوڵێکی تری پۆپۆلیستییە بۆ ختووکەدانی سۆزی لایەنگرانی هەندێک لە گرووپە شیعەکان؟ ڕەنگە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ڕای جیاوازی لەسەر هەبێت. ئەوەی لە ماوەی چوار مانگی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بینیمان ئەوە بوە کە ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی گشتی لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر یەکدی لە چوارچێوەی (قواعد الاشتباک) دەرنەچوون و هەموو هەوڵێکیان داوە جەنگەکە نەبێتە جەنگێکی گەورەتر لەوەی کە هەیە. هەرچەندە ئیسرائیل بە نیازە هێرشبکاتە سەر رەفەح کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تێدایە و پێدەچێت ژمارەیەکی زۆری سەرکردە و موجاهیدەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامیش هەر لەوێ بن و سەرەڕای کارە تێرۆریستییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور، هێشتا ئاماژەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەگەری فراوانبوونی جەنگە زۆر لاوازە، هەروەک لە پۆستێکی رۆژی ٢٥/١٠/٢٠٢٣ شدازیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تێدایە و پێدەچێت ژمارەیەکی زۆری سەرکردە و موجاهیدەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامیش هەر لەوێ بن و سەرەڕای کارە تێرۆریستییەکانی حووسییەکان لە دەریای سوور، هێشتا ئاماژەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەگەری فراوانبوونی جەنگە زۆر لاوازە، هەروەک لە پۆستێکی رۆژی ٢٥/١٠/٢٠٢٣ شدا ئاماژەمان پێدا و نووسیمان (پێناچێت جەنگەکە لەوە فراوانتر بێت). داوا و داخوازی میلیشیا شیعەکان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکاش لەگەڵ دەرکەوتنی ئاسۆی کۆتایی جەنگی نێوان غەزە و ئیسرائیل لاواز تر دەبێت. خۆ ئەگەر هەندێک لە لایەنە شیعەکان توانیان لە پەرلەمان یاسایەک دەربکەن، ئەوا یاساکە بەشێوەیەک دادەڕێژرێت کە حکوومەت دەستی واڵا بێت لە دانوستاندنەکان و داڕشتنەوەی ڕێكکەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق و ئەو دانوستاندن و گفتوگۆیانە درێژە دەکێشن. ڕەنگە لەم ماوەیەدا هەندێک گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان دروست ببێت، بەڵام پێدەچێت تێگەیشتنێکی گشتی هەیە لەناو لایەن عێراقییەکاندا کە کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی کشانەوەی ئەمەریکا بە بێ ڕێکكەوتن زۆر زیاتر بێت لە مانەوەیان و هەروەک پێشتریش نووسیومە ئێرانیش زۆر سوور نییە لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی ئەمەریکا و زۆریش دوور نییە، ئەگەر ئێران بزانێت ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەردەچێتەوە، لە پشت پەردەوە هەوڵی ڕێكکەوتن لە گەل ئیدارەی ئێستادا بدات..

ھەواڵی زیاتر