ڕۆلی ئافرەتان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی

سیروان گەردی

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی نوێی و خێرا بوو لە تێگەیشتن و گەشەکردنی، بۆ ئەمەش نابێت ڕۆلی حکومەت و حزب نادیدە بکرێت لە پشتیوانی و پشتگیری ئەم گەشەکردن و رۆلگێرانە.
ئافرەتان توانیان بێ دواکەوتن و بێ گوێدانە ئاڵنگارییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینییەکان، لەم نێوەندە کاریگەر و لەم گۆڕەپانە فراوانەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ڕێکخراوەکانی ئافرەتانی نێو پارتە سیاسیەکان، بچنە نێو قوتابخانەکان، ماڵەکان، شاشەکان، تا ئاستی دایالۆگ پیاوانی ئاینی.
بۆ هەموو ئەوانەش فیگەری گرنگ و ئافرەتی کارێزا کە ئێستاش بەشێکی زۆریان هەم لە ژیانن، هەم لە گۆڕەپانەکەدا کاریگەرن، ماون، بەربەستیان بۆ دروستکرا، شکاندییان، کەلتووریان بۆ هێنانەوە، گۆڕیان، ئایەتیان بۆ خوێندنەوە، خۆیان تەفسیری جوانتریان کرد، هەموو ئەوانە لە پێناو ئەوەبوو ئافرەتان لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز و کاریگەر بمێنەوە بەرانبەر بە کۆمەڵێک کەلتووری هاوردە کراو.
لە ئێستاشدا کە ژمارەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر لە پێنج هەزار ڕێکخراوە، کە ٣٥٪ بەرەوو سەرەوە ئافرەتانن، لەوە گرنگتر کچە گەنجەکانمان بۆ بەروودان بە توانا و بەرزکردنەوەی سکێلی خۆیان گرووپ گرووپ ڕێکخراو لە بواری ( گەشەپێدانی مرۆیی، بەهرەداران، تەکنەلۆژیا، خوێندنەوە، ….هتد) دروست دەکەن، ئەمە جێگای ئومێد و دڵخۆشیە بۆ ئێستا و ئایندەی هەرێمی کوردستان کە ئێمە وەک ( خێزان، کۆمەڵگە، حکومەت) توانیومانە هەنگاوێکی گەورە بهاوێژین لە ئاستی ناوچەکە لە بواری ئازادی و کرانەوە و ڕۆڵی ئافرەتان، کە ئەمەش بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ ڕۆڵی ئافرەتان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

ھەواڵی زیاتر