گرفتی رەفتاری منداڵ، ڕەنگ دانەوەی شلەژانی هەستەکانییەتی

لیا سیف الدین

هیچ منداڵێکی تازە لەدایکبوو گرفتی رەفتاری نیە.
هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم حالەتە،دەگەرێتەوە بۆشکستی ئەو ژینگەیەی کەمنداڵەکەی تێدایە، لەو ڕووەوە نەیان توانیوە لێی تێبگەن.
هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکان، بەرجەستەکەری هەستەکانن
منداڵ کاتێک هەستەکانی دەشێوێت، لە رێگەی هەڵسوکەوتەکانییەوە ئەم حالەتە نائاسایە دەردەبڕێت.
جا بۆیە دایک و باوکی ئازیز لە بری ئەوەی هەڵوێست لەسەر ڕەفتارە نائاسایەکان وەربگرن یاخوود یەکتر تاوانبار بکەن و بەرپرسیارێتیەکە بۆ یەکتر بەجێبهێڵن
باشتر وایە بەدوای ئەو ڕەگ و ڕیشە سۆزداریەدا بگەڕێن، کە رەفتارەکەیان بەرهەم هێناوە.
وابەستەی دنیای هەستەکانی منداڵ کارا دەکات و باری
. دەروونیشی سەقامگیر دەکات
دایک دەبێت وەک بەرێوەبەری ئۆرکێسترا ڕۆڵ ببینێت
هاوشێوەی ئاوازدانەری ئۆرکێسترا،ئەرکی چاودێری و ئاراستەکردنی دنیای (رۆحی و جەستەیی) منداڵەکەی لەئەستۆدایە، وابەستەبوونی منداڵ بەدایکیەوە جۆرێک لە تێربوونی سۆزداری بۆ درووست دەکات واتا هەست بە ئاسایش دەکات
لە ئەگەری نەهاتنەدی ئەم حالەتەدا منداڵ دەست دەداتە بزێوی و لاساری، ئەمە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی هاوسەنگی دەروونی منداڵ.
وابەستە نەبوون، پڕنەبوونەوەی پێویستیە ڕۆحیەکانە، ئەو بۆشایە چەند گەورەتر بێت ئەوەندە شێواوی دەروونی زیاتر دەبێت، بە جۆرێک منداڵێکی شەرانگێز و پەلاماردەر دەبێت.
بەلام بە تەنها وابەستە بوون بەدایک بەس نیە، چونکەهێشا پێویستیەکی دیکە ماوە کە بە دایک پڕ ناکرێتەوە،ئەوش بەدەست هێنانی ئیرادەیە.
منداڵ لەگەڵ باوکیدا چەند کات بەسەرببات، ئەوەندە خاوەن ئیرادە دەبێت، تا ئیرادە بەهێز بێت زیاتر دەتوانێت خودی خۆی هەستەکانی بەڕێوە ببات، ئەمە جگە لەوەی فێری پشوو درێژی دەبێت.
وابەستەبوون بەدایکەوە بە تەنیا بە بێ وەرگرتنی ئیرادە لە باوکەوە سودێکی ئەوتۆی نابێت، چونکە منداڵ فێری ئەوە نابێت چۆن هەستەکانی ئاراستەبکات، هەروەک چۆن ڕانایەت لەسەر ئەوەی بەردەوامی هەبێت لەسەر کارێکی دیاریکراو.

ھەواڵی زیاتر