كوچی دواییی ھونە‌رمە‌ندی كورد عومە‌ر چاوشین

عارف ڕوشدی

هونەرمەند (عومەر چاوشین) دواى ٨۱ ساڵ تەمەن (۱٩٤٢- ٢٠٢٣) لە رێکەوتی (٢٠٢٣/۱/۱٥)دا کوچى دوایی کرد؛ ئارەزوومەندانە، هەموو تەمەن و هێز و تواناییە هونەرییەکانى لە پێناوى هونەرى کوردیدا بەخشی، بەڵام بە داخەوە ئامادەبووان لە کاتى ناشتنیدا لە پەنجەى دەست تیپەڕى نەدەکرد، ئەمەیە وەفا و پێزانین بۆ سیمبوڵ و کەڵە پیاوێکى بوارى هونەر، کە بە درێژای تەمەنى ئێمەى دەهێنایە جۆش و خرۆش و ئاسوودەییی پێی دەبەخشین. شاراوە نییە لە ساتەوەختیکدا بە دەگمەن ڕەگەزى (مێ) بوونى هەبوو لە بوارى هونەریدا ئەو کەسایەتییە وەک رێزێک و بەرجەستەکردنى زیندوویەتیی کەسایەتى ئافرەت ڕوڵى دەبینى، بەڵام شەرمەزارى بوو لە کوچى دواییدا بەو شیوە ناشایستەیە پاداشت بدرێتەوە، بە تایبەتى لە شارە جوانەکەی سلێمانی هونەردۆست و خاوەن نازناوى مەڵبەندى ڕوشنبیرى. ئەوەی ڕاستی بێت جێگای داخە زۆرێک لەو سمبولە رۆشنبیر و هونەرمەندانە وەکو پێویست پاداشت ناکرێنەوە بە تایبەتی لە ساتەوەختی بەساڵاچوون و نەخۆشیدا، بەڵکو ئەو بێئەمەکییە گەیشتووە ڕادەیەک لە کۆچی دواییشدا بێکەس و بێنازن. ساو لە گیانى پاکى عومەر چاوشینى هونەرمەند و نیشتیمانپەروەر. لە خواى گەورە داواکارم بیخاتە بەر بەزەییی خۆی و جێگاى
بەهەشتى بەرین بێ

ھەواڵی زیاتر