وشە وای گوت

د.سالارعوسمان

ادی ١٠٠ ساڵەی سەرهەڵدانی شانۆ
لە هەولێر و پتر لەقسەیەک !..
کۆڤاری یەکەم چرا بڕیـــاردرا، لەگەڵ کتێبەکە، کە دواتر باســـی دەکەم، گۆڤارێک دەربکەین و کۆی وتاری بۆنەکە و پەیام و وێنە و بڕیار و ناوی لیژنەکان لە خۆی کۆبکاتەوە، لەگەڵ هەندێ وتار و ڕیپۆرتاژ، کە گوزارشـــت لە هونەری بەرزی شانۆ بکەن و، بیرم نەچێ، بڕیاردرا ناو و وێنەی ڕێزلێنراوانیش دۆکیۆمێنت بکرێن. ماوە ناو، ئایا ناوی گۆڤارەکە چی بێت، بەڕێزێک ناوێک و ئەوی تر ناوێکی تر و دواجار بەندە پێشـــنیاری ناوی (یەکەم چرا)م کرد و بە خۆشـــحاڵییەوە پەســـند کرا و ئیتر ژمارە یەکی گۆڤاری (یەکەم چرا) کەوتە ســـەرپێ و ئێستێ وا لەبەردەستی خوێنەرانی هێژادایـــە، خۆ ئەگەر ســـەرنج، یا ڕەخنە و تێبینییەکیـــش هەبێ، دڵ و دەرگای گۆڤار لەسەر پشتە!..
ساڵێکی تر بەدیدارتان شاد دەبینەوە بڕیاردراوە گۆڤاری (یەکەم چرا) بەردەوام بێت، ســـاڵی دادێ، لە هاوینەوە دەســـت بە ئیـــش دەکەین، هەم بۆ (101) ەمین ســـاڵیاد و هەم بۆ ژمارە (2)ی گۆڤاری (یەکەم چرا)، بە کورتی ڕێوڕەسمی (یەکەم چرا) دەبێ بەڕێوڕەسمێکی ساڵانە و ئیتر هەر ساڵە و بەڕەنگێکی جیاواز، کارەکانیش کوردســـتانییانە دەبن و گەر کرا لە پارچەکانی تری کوردستانیش ئەزموون و میوان و ڕوانگا تێکەڵ دەکەین.
ڕێزلێنراوەکان کێ بوون و گلەییەکان چیین ؟!.. لیژنـــەی باڵا و لیژنـــەی ڕاوێژکاری، دوای گەنگەشـــە و ڕاگۆڕینەوەیەکی زۆر بڕیاری دا ڕێزلێنان پێشکەشـــی (79) حەفتاونۆ کەسایەتی بواری شانۆ بکات، دەمەوێ بۆ مێژوو ئەوە بڵێم، ســـەرەتا بیرۆکەکـــە وابوو، کە یەکەمەکانی ئەو بـــوارە: ( بواری هونەری شانۆ) تەکریم بکرێن، یەکەم شەهید، یەکەم نووسەر، یەکەم دەرهێنەر، یەکەم سیناریۆ، یەکـــەم ئەکتـــەر و یەکەم ڕەخنەگـــر و ….. هتد، بەڵام دواتر فـــراوان کرا و کران بە کۆمەڵێک پۆڵین، لێرەدا دەبێ ئەو ڕاســـتییە بڵێم، کە ســـەرجەم ئەندامانی لیژنەکان، تایبەت لیژنەی ڕێزلێنان، کە بریتی بوون لە بەڕێزان: (فەرهەنگ غەفوور، هیوا سوعاد، ســـەباح عەبدولڕەحمان، حەیدەر عەبدولڕەحمان، ئەرسەلان دەروێش، خەرمان هیرانی و موحســـین محەممەد)، بە ســـەخاوەتەوە ڕۆڵیان گێڕا و لیســـتەکەیان فراوانتر کرد، مەبەستیشیان ئەوەبوو زۆرترین کەسایەتی شانۆکار تەکریم بکرێن و ڕێزیان لێ بنرێت. هەقـــە لێرە ئەوەیش بڵێیـــن، هەموو پێکـــەوە بیرمان دەکـــردەوە، دەرگای لیژنەکان کرابوونەوە، لیژنەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ دەکرد و هەندێ کەڕەت سوودمان لە ئەزموونی کەســـایەتیی دەرەوەی لیژنەکانیش وەردەگرت، مەبەستمان ئەوەبوو باشتر کار بکەین و تابلۆ گەورەکە باشـــتر ڕەنگ بکەین، ئاخر ئەوەی بەنیازی تابلۆی گەورە بێت، دەبێ
گەورە ببینێت !.

ھەواڵی زیاتر