مافی ئافرەت لەناو پرۆگرامی خوێندندا

چیا عەزیز

له پرۆگرام و پرۆسه ی خوێندندا پێویسته بابه تێك هه بێت كه راسته وخۆ په یوه ست بێت به به رزكردنه وه ی ئاستی هۆشیاری كۆمه ڵگه. یه كێك له و بابه تانه كه پێویسته بوونی هه بێت پرس و مافی ئافره تانه، كه گرنگه له قۆناغه كانی خوێندندا قوتابی به هه ردوو ره گه ز لیی به ئاگابن به تایبه ت ره گه زی مێ بۆئه وه ی ئافره تان
هەر لەتەمەنی منداڵیەوە بە مادە یاساییه کانی خۆیان
ئاشنا بن، بۆ ئەوه ی ئافرەتان نەکەونە ژێر کاریگەری هەرەشەو کوشتنەوە كه ئێمە رۆژانە دەیبیستین کچان و ئافرەتان لەهەرێمی کوردستان لەپێناو پاککردنەوەی شەرفی بنەماڵەکانیان دەکوژرێن.
به پێی توێژینه وه جیهانیه كان یەک لە پێنجی مێینەی تەمەن
۱٥ بۆ ٤۹ ساڵ ڕۆژانە توندوتیژی جۆراو جۆریان بەرامبەر دەکرێت، هەر وەک چۆن بەپێی ئاماری ٢۰٢۰ی یونسێف نزیکەی ۱٣ ملیۆن کچی نێوان تەمەن ۱٥ بۆ ۱۹ سالی روبەروی دەستدرێژی سێکسی بونەتەوە. 
لێرەدا پێویستە ئافرەتان پێش ئەوەی بکەونە بەردەم ئەم هەرەشەیە مافە قانونیەکانی خۆیان بزانن و ترسیان لەبەرامبەر یاساو قانوندا نەبێت بۆ وەرگرتنی مافەکانیان، لە پرۆسەی خوێندندا بزانن دادگای باری کەسێتی پشتگیری لەمافەکانی ئافرەتان دەکات، نمونەی یه ک لەومافانەی باسی لێوە کراوە ئەگەر کەسێک لەرێگەی تۆری کۆمەڵایەتیەوە هەرەشەی لێکرا یان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە وێنەی وەستاو یان وێنەی جوڵاو هەرەشەی لێ بکرێت بو کاری ناشیاو ژن مافی تۆمارکردنی سکاڵای هەیە ئەگەر ئافرەتەکە بەخواستی خۆی بوبێ یان بەزۆر پێی کرابێیت بێئەوەی بکەوێتە ژێر هیچكاریگەریەکەوە. 
هەروەها چەندین یاسای گرنگمان هەیە کە باس لە مافەکانی
ئافرهتان دەکات و ئافرهتان بەهیچ شێوەیەک پێی ئاشنا نین، دهكرێت بڵێین لە هەرێمی کوردستان ۸۹ رێكخراوی ناحكومی و حزبی هەن بومافەکانی کەتایبەتن بە کێشەکانی ئافره تان، بەڵام لەگەل ئەورێژە زۆرەدا نەیانتوانیوە ببنە هۆی کەمکردنەوەی کێشەکانی ئافره تان، دەکرێت ئەم رێكخراوانە چالاکی گرنگ و زیاتر ئه نجام بده ن سەبارەت بەمافەکانی ئافره تان و به مافه یاساییه كانی خۆیان ئاشنا بکرێن، جائەمەش تەنها لە رێگەی خوێندن و چالاکی ناو رێكخراوەکانەوە دەتوانن ئاستی فکری ئافره تان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بە مافەکانیان.

ھەواڵی زیاتر