ئاگری بێ دووكەڵ

حەمە سەعید حەسەن

ئێـــدوارد ســـەعید (19٣5 – 200٣) هـــەژدە ســـاڵە کۆچـــی دوایی کردووە، بەڵام (هێشـــتا ئەو گۆلەی بە بـــەردی فیکری هەژاندی، هێور نەبووەتەوە.) فەلەســـتینییەکان ڕەنگە هەموویان لە شـــیعری مەحموود دەرویش تێنەگەن، بەڵام زۆرینەان خۆشـــیان دەوێت، ئێدوارد سەعیدیش ئایکۆنێکـــە هەرچەندە زۆرێک لە فەلەســـتینییەکان لە تیۆرییە فیکری و زمانەوانی و سیاســـییەکانی تێناگەن، یان لێی تێدەگەن و هاوڕای نین، بـــەڵام نزیکەی هەموویـــان بە چاوی ڕێزەوە ســـەرنجی دەدەن. ئێدوارد ســـەعید کەســـایەتییەکی فرە بەهرە بوو، جێدەســـتی بە گەلێک بواری جیـــاوازەوە دیاربـــوو، ناوبانگی بە دونیادا بڵاو بووبـــووەوە، بەڵام وەک هەر ڕۆشنبیرێکی گەورەی دیکە، لە ناخەوە هەستی بە نائارامیی دەکرد و نزیکەی هەمیشـــە نیگەران بوو. لێرەدا حەز دەکەم هەڵەیەک ڕاســـت بکەمەوە، ڕۆشنبیر کەسێکی وەک ئێدوارد سەعیدە کە ئێمە نیمانە و لە
دونیایشدا لە وێنەی دەگمەنە.
کە لێی دەپرســـن: (ئایا ئەوەی زۆر لەوانەی پێت سەرســـامن و وەک ســـەرچاوە کەڵک لە نووســـینت وەردەگرن، کەســـانی ســـەر بە ڕەوتە ئیسلامییەکانن، نیگەرانت ناکات؟) ئیدوارد سەعید لە وەڵامدا دەڵێت: بە دڵنیایییەوە نیگەرانم دەکات، ئاخر ئیسلامییەکان بەد لە مەبەستم حاڵی دەبن و نووسینەکانم خراپ لێک دەدەنەوە. من کەسێکی عەلمانیم، بڕوام بـــە بزاڤە دینییەکان نییە و لەگەڵ فیکریاندا ناکۆکم. لەو پێشـــەکییەدا کـــە بۆ چاپە تازەکەی کتێبی (خۆرهەڵاتناســـی)م نووســـیوە، ئاماژەم بەو بەدحاڵیبوونەی ئیســـلامییەکان داوە. من لە خۆرهەڵاتناسیدا باسی ئیســـلامم نەکردووە، باســـی ئەو وێنەیەم کردووە کە خۆرئاوایییەکان بۆ ئیسلامیان هەیە. ئەوەیش هەر بەدحاڵیبوونە کە ئێدوارد سەعید کتێبی: بیرەوەرییەکانـــی خۆی ناو ناوە: (ئاوت ئۆف پلەیس) وەرگێڕی عەرەبی کردوویـــە بـــە: خارج المکان، ئاخـــر ئاوت ئۆف پلەیس بـــە مانای (لە دەروەی جـــێ) نایەت، بە مانای دوورەوڵاتـــی و نامۆیی دێت. ئەوەیش هەر جۆرێکە لە نامۆیی ناچار ببیت، بە غەیری زمانی خۆت بنووســـیت،
زمانێک هیچ لەگەڵ زمانی دایکتدا کۆی نەکاتەوە.
چونکە هەندێک لە خۆرهەڵاتناسان ڕەخنە لە کەلەپووری ئیسلام دەگرن و ئیسلامییەکانیش ئەو کەلەپوورە لەسەروو ڕەخنەوە دەبینن، بۆیە لەکن ئیسلامی، خۆرهەڵاتناسی هەر سیاسەت و ئایدۆلۆجیا نییە، هەڵمەتێکی نوێی خاچهەڵگرانیشـــە. إقتربت الساعە وإنشـــقت القمر: پەسڵان نزیک کەوتووەتـــەوە و مانگ بووە بە دوو کەرتەوە. ئەگەر خۆرهەڵاتناســـێک گومانی لە ڕاستی و دروستی ئەو بۆچوونە کردبێت، ئیسلامییەکان بەوە تۆمەتباریان کردووە کە وەرگێڕانی حەرفی بۆ تێکستەکە کردووە، تەنیا دیوی دەرەوەی دەقەکەی بینیوە و بەد لێی حاڵیی بووە

ھەواڵی زیاتر