بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر دەستپێدەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارەکانیلووتکەی جیهانیی لاوان – کوردستان 2026 لە شاریهەولێری پایتەخت دەستپێدەکات. ئەمەش یەکەمینلووتکەی نێودەوڵەتی لەو شێوازەیە کە لەسەر ئاستیهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
لووتکەکە لە لایەن دەزگای کوردستان فاوەندەیشنڕێکخراوە و لە ماوەی نێوان 24 تاوەکو 26ی تشرینیدووەمی 2026 لەژێر دروشمی داڕشتنی داهاتوو بەردەوامدەبێت. تێیدا زیاتر لە 800 لاو و نوێنەری 47 وڵاتی جیهان،لەگەڵ وەزیران، بەرپرسانی حکوومی، سەرکردەکانی کەرتیبازرگانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن.
ئامانج لەم لووتکەیە بەهێزکردنی ڕۆڵی لاوانە لە داڕشتنیسیاسەت و بڕیارە چارەنووسسازەکانی داهاتوو لە ڕێگەیبەشداریکردنی ڕاستەوخۆیان لە پانێڵ و مێزگردەهاوبەشەکاندا لەگەڵ بڕیار بەدەستان.
کارنامەی سێ ڕۆژەی لووتکەکە 5 تەوەرەی سەرەکیلەخۆدەگرێت، لەوانە: زیرەکیی دەستکرد و وەرچەرخانیدیجیتاڵی، پەروەردە و کارامەییەکانی داهاتوو، گۆڕانیکەشوهەوا، دەرفەتەکانی کار و سەرکردایەتیکردن لەگەڵهاوکاریی نێودەوڵەتی. ئەم تەوەرانەش لە چوارچێوەی 12وۆرکشۆپ، 7 دانیشتنی گفتوگۆ و 6 وتاری سەرەکیداتاوتوێ دەکرێن.
بڕیاریشە لە ڕۆژی کۆتایی لووتکەکەدا، 4 یاداشتیلێکتێگەیشتن لەگەڵ چەند هاوبەشێکی نێودەوڵەتی واژۆبکرێن بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و دەرفەتەکانی بەردەملاوان.
