رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر دەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆک مسعود بارزانی هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە شاری هەولێر کردەوە.

ئەو پێشانگەیە کە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرییەوە ڕێکخراوە، بە بەشداریی زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆک مسعود بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسان، لەژێر ناونیشانی «من کوردستانیم» دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.