ئەمڕۆ دووشەممە 2026.10.12، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
وا بڕیارە سودانی لە سەردانەکەی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

