رۆژنامەی ھەولێر

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نووسەر و وەرگێڕ جەلیل کاکەوەیس دەکات

بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد (جەلیل کاکەوەیس) پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، کەسوکاری و تەواوی ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلیل کاکەوەیس؛

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی کورد (جەلیل کاکەوەیس)ـمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلیل کاکەوەیس و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلیل کاکەوەیس بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
10ی تشرینی یەکەمی 2026