رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە دوایین کارەکانی خانووی پەرتووکخانەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەکۆڵێتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئەندازیار کارزان عەبدولھادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە یاوەری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری شارەوانی یەک و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، سەردانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی خانوویەکی لە گەڕەکی عارەبان کرد.

بڕیار وایە ئەو خانووە بکرێتە پەرتووکخانەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە دیزاینێکی مۆدێرنی جوان کە تێیدا ڕەسەنایەتی و مێژوو و سیمای کەلەپووری خانووەکە و گەڕەکەکە پارێزراو بێت و ڕەنگدانەوەی کولتووری هەولێری لەسەر بێت….
سەرۆکی شارەوانیی لە دوایین کارەکانی پرۆژەکەی کۆڵیەوەو بەدواداچوونی بۆ کەم و کوڕی و پێداویستییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرۆژەکە کرد و هەروەها کۆڵانەکانی ناو گەڕەکی عارەبانی بەسەرکردەوەو هیوای خواست لە زووترین کاتدا هەنگاوی ئەرێنی بنرێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەکەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی کولتووری بۆ دەوڵەمەندکردنی بواری زانست و خوێندنەوە لەناو گەڕەکێکی مێژوویی شاری هەولێر کە خانووەکانی پڕن لە یادەوەری خەڵکی ڕەسەنی هەولێر .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر