نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند ڕۆڵ و پێگەی لۆرد ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووریدا دیارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمهدار و کەسایەتیی ديارى بەریتانی کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی مایکل ئاشکرۆفت بۆ ههرێمى كوردستان دەربڕی و ڕۆڵ و پێگەی دیاری ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووری و پشتگیری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە و سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئاستی سەقامگیری، ئاوەدانکاری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد.

