كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بۆ پەیوەندی و گەیاندن راگەیەنراوێكی نوێی سەبارەت بە دۆسییەكەیان لە دادگا و سكاڵایان لەسەر دەستەی راگەیاندن و گەیاندنیی عێراق بڵاو كردەوە و تیایدا مژدەیەكی بۆ بەشداربووانی راگەیاندووە.
كۆڕەك تیلیكۆم لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت: خۆشبەختانە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و دووبارە كاركردنەوەی دەستبەجێ بەگرێبەستی یەكلاكردنەوەی نێوانمان كە لە 23/9/2025 واژوو كرابوو.
كۆڕەك تیلیكۆم ئاماژە بەوەش دەكات: لەكاتێكدا كۆمپانیاكەمان پێشوازی لەم بڕیارە دەكات، دووپاتی دەكاتەوە كە هەر لە سەرەتاوە پەنای بردبووە بەر دادگا لەسەر بنەمای باوەڕی سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە دەزگا دادوەرییەكان، كە ئەمەش رێگای دروستە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان و پاراستنی مافەكان.
دەقی راگەیەنراوی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم:-


