رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە، پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانیان کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگه‌ڵ پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لێكرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات کردەوە و سوپاسى پشتیوانیی سویسرای بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە.