رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرد مایکل ئاشکرۆفت سیاسەتکار و خاوەنکار کۆبووەوە و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت سیاسەتکار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی کرد .

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت کە سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسییە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنە لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ،بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.