حەسەن حەمەد ئاندێکی – ههولێر
تەڵەی مرۆڤی مردوو (Dead Man’s Wire) فیلمێکی درامی و تاوانکارییە، گەس ڤان سانت بەرهەمی هێناوە؛ چیرۆکەکەی لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەی ساڵی ١٩٧٧ وەرگیراوە. تۆنی کیریتس، گەشەپێدەری پێشووی زەوی، پێی وایە کۆمپانیایەکی ڕەهنی دارایی مافی لەسەر پارە و مامەڵەیەکی زەویی خواردووە.
لە بەیانیی هەشتی شوباتی ١٩٧٧، دەچێتە ئۆفیسی کۆمپانیاکە و ریچارد هۆڵ بە بارمتە دەگرێت. چەکێکی پڕکراو بە فیشک بە شێوەیەکی مەترسیدار بە تەڵەکەوە دەبەستێت، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک هەوڵی ڕزگارکردنی بارمتەکە بدات، مەترسییەکە زیاتر بێت. میدیاکان ڕووداوەکە بە خێرایی دەخەنە بەردەم خەڵک، و بارمتەگرتنەکە دەگۆڕێت بۆ نمایشی گەورەی تەڵەفزیۆنی. فیلمەکە باس لە پەیوەندیی نێوان دادپەروەری، تووڕەیی، میدیا و دەسەڵات دەخاتە ڕوو ،چیرۆکەکە بە شێوەیەکی پڕ لە فشار و گفتوگۆ پەرە دەسێنێت. لە کۆتاییدا، فیلمەکە پرسیاری گرنگ دروست دەکات: کاتێک کەسێک خۆی بە خاوەنی ڕاستی دەزانێت، سنووری نێوان داد و تاوان لە کوێیە؟
سەرچاوە:
IMDb – Dead Man’s Wire
(https://www.imdb.com/title/tt15181326/

