رۆژنامەی ھەولێر

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بەڕێزان / بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان.

لە بیرەوەریی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین؛ ئومێدەوارین بۆ لەمەودوا بە کار و بەرنامەی نوێترەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.

ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بە بڕیاری (بارزانیی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی بزووتنەوەی ڕۆژنامەوانی، ڕۆشنبیری و کولتووریمانە، هەمیشە دەنگێکی ڕاست، دروست و ڕاستەقینە بووە بۆ گوزارشتکردن لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان، هەروەها قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندی پێگەیاندنی کادیر و ڕۆژنامەنووسانە و پیشەوەرانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکاندا کردووە.

بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان دەکەین و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترین لە کار و بەرنامەکانتاندا.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦