ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 26.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە کەسایەتی و هونەردۆستان، پێشانگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری، بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە گەلەری مەحمود هەولێری کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، ژمارەیەک وێنەی فۆتۆگرافی خراوەتەڕوو کە ساتە مێژوویی و گرنگەکانی ڕۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەشداریی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان دۆکیۆمێنت کردووە .
پێشانگاکە، لە ڕێگەی زمانێکی هونەری و وێنەگرتنەوە، یادەوەرییەکانی ئەو ڕۆژە مێژووییە دەخاتەبەرچاو و گرنگی پاراستن و بەڵگەدارکردنی ساتە مێژووییەکان لە بوارە جیاوازەکانی هونەر و کەلتووردا دەخاتەڕوو.

