رۆژنامەی ھەولێر

فازڵ میرانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی کرد

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

یادی ( ٥٦) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە دەرفەت دەزانم، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕێزداران سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و تێكڕای مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەم. ئەم ڕێكخراوە هەردەم ڕۆڵێكی كاریگەری لە ژیانی گەلەكەماندا گێڕاوە، چ لە ڕووی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و چ لە ڕووی زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و یەكڕێزی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان. یەكێتیی زانایان وەک ڕێكخراوێكی پیشەیی و سەرتاسەری، لە ٢١/٩/١٩٧٠ لە گەڵاڵەی باڵەكایەتی، لە لایەن دەستەیەک لە زانایانی دڵسۆز، بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بە ئامانجی خزمەتكردن بە ئایین و نەتەوە و نیشتمان دامەزرا. شكۆدار بێت ئەو یادە، گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام.

فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی