رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەمال شاکر دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم راگەیاند و وەک سیاسەتمەدارێکی نیشتمانپەروەر وەسفی دەکات کە ژیانی بۆ خەباتی گەلەکەی تەرخان کردووە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كەمال شاكر)ـم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو كەمال شاكر كەسایەتی و سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەری كورد بوو كە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو كەمال شاكر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە گشت لایەك بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
17ی ئەیلوولی 2026