دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان و شاندە فەرمییەکاندا، پێشوازی لە ئیحسان عەوادی، نوێنەری عەلی فالح الزیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) سەردانی شاری هەولێری کردووە.

