یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەڵەکە واژۆ کرا، تاوهكو نەشتەرگەریی بەخۆڕایی بۆ منداڵانی خێزانە کەم دهرامهتهكان ئهنجام بدرێ
بهیانی ئهمرۆ پێنجشهممه رێكهوتی 3.9.2026 بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،و ژمارهیهكی بهرچاو له پزیشكان، یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری منداڵان لە كوردستان – عێراق بهرێوهچوو .
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کۆنفڕانس ئاڵوگۆڕی زانستی و گواستنەوەی نوێترین تەکنیک و پێشکەوتنە جیهانییەکان لە بواری نەشتەرگەری منداڵان بۆ ناوخۆی کوردستان ههروهها باشترکردنی ئاستی چارەسەری و چاودێری تەندروستی بۆ نەخۆشانی منداڵ لە سەرانسەری هەرێم. لهگهڵ ڕەخساندنی دەرفەتی پەیوەندی لە نێوان پزیشکانی ناوخۆ و پسپۆڕانی عێراق و وڵاتانی بیانی.
لە کۆنفرانسەکەدا، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەڵەکە واژۆ کرا، کە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، بڕیارە نەشتەرگەریی بە خۆرایی بۆ منداڵانی خێزانە کەم دەرامەت ئەنجام بدرێ.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکاندا، ئامانجی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکان بۆ ئەو منداڵانەیە کە بەهۆی دۆخی دارایی خێزانەکانیانەوە ناتوانن بە ئاسانی دەست بە چارەسەری پزیشکی پێویست بكەن.
شایهنی باسه کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری منداڵان لە کوردستان لە شوباتی ٢٠٢٥ بە فەرمی لە شاری هەولێر دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند. ئەم کۆمەڵەیە وەک سەکۆیەکی زانستی نوێ بۆ پەرەپێدانی توانا و گۆڕینەوەی ئەزموونی پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان دامەزرا.

