بەپێی بڕیارێکی نوێ، سەرتاشخانەکان لە شاری زاخۆ دەبێت لە کاتژمێر ٨ی شەوەوە دەرگاکانیان دابخەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری بازمیدیا لە دهۆک، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و لە ئەمڕۆوە بەفەرمی کاری پێ دەکرێت.
بڕیارەکە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە ڕۆژانی تری هەفتەدا سەرتاشخانەکان دەبێت لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٨ی شەو کار بکەن.

