سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد، هاوکات، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا که شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها وێڕای پشتگیری، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له شتیفان ڤێنت کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه کلیمێنس زێمتنەر جه‌ختی کرده‌وه که یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه، هه‌روه‌ها خوازیاری بره‌ودانی زیاتره به په‌یوه‌ندییه‌کان و له هه‌موو بواره‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانیان.
دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

