یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ـ لقی منارەی هەولێر، بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان، ڤیستیڤاڵی «دەست ڕەنگینانی هەولێر»ی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبرد.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دوو، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو شڤان مەحمود سکرتێری قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان کرد.
لە چوارچێوەی ئەم چاڵاکییەدا، بەشداربووان بە پیشاندانی کارە دەستییە جۆراوجۆرەکان و بەرهەمە هونەرییەکانیان، سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا و ڕۆڵ و توانای لاوانیان لە بواری هونەر و کارە دەستییەکاندا خستەڕوو.
ئەم ڤیستیڤاڵە هەنگاوێک بوو بۆ پشتگیری و دەرفەتدان بە تواناکانی لاوان و قوتابیان و ناساندنی بەرهەم و کاری دەستیان لە بوارە هونەری و کلتوورییەکان .

