رۆژنامەی ھەولێر

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەجێدانانی وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕادەگرێت

ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵاکرد کە هیچ ناوێک بۆ لە جێدانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژ بەرز نەکرێتەوە و کار بە بڕیارەکە نەکە.

بەگوێرەی نووسراوەکە کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، نابێت هیچ ناوێک لە جێدانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەستی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سەرۆکایەیی بەرز بکرێتەوە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانێک بڵاوی کردەوە کە ئەمساڵ ژمارەیەک وانەبێژ وەردەگرن و لە ڕیگەی لینکێکەوە وانەبێژان فۆڕمییان پڕ دەکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە ڕاگیرا و وەزارەتی خوێندنی باڵاش بە نووسراو بڕیارەکەی پەسەند کرد.