رۆژنامەی ھەولێر

شاره‌وانی كه‌سنه‌زان ئاگاداری ئه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌رچووه‌

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی كەسنەزان له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ ناویان پیشتر له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی راگه‌یه‌نراوه‌ له‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا حەوت رۆژی تر سەردانیان بكەن بە مەبەستی وردبینی له‌ كاری كارگێڕیی زەوییەكانیان.

شاره‌وانی كه‌سنه‌زان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ی ئه‌واندا ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌رچووه‌، پێویسته‌ تا حه‌وت رۆژی تر سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كانیان و وردبینی كردن تیایدا ته‌واو بێت.

ده‌شڵێن: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ ناوی له‌ لیستی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌رچووه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا كه‌ حه‌وت ڕۆژه‌ سه‌ردانیان نه‌كات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.