رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەزگای ئەلمەدا دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا)، پەیامێكی  پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و دەستەی نووسەران و تەواوی كادیرانی دەزگای ئەلمەدا کرد.

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی ئەلمەدا:

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەکە و دەستەی نووسەران و تەواوی کادیرانی دامەزراوەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر دەکەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، ڕێڕەوی ڕۆژنامەوانی پڕبەخشتان و ئامادەیی کاریگەرتان وەک سەکۆیەکی ڕاگەیاندنی کۆکەرەوە و دەنگێک کە هیچ پێکهاتە و توێژێک پشتگوێ ناخات، بەرز دەنرخێنین. ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە لە گەڵاڵەکردنی ڕای گشتی کە دەنگی تەواوی پێکهاتەکان دەگەیەنێت و بەرگری لە مافەکانیان دەكات، بە شێوازێک کە پایەکانی ئەزموونی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق بەهێزتر دەکات. هەروەها دەستگرتنتان بە ڕێبازی بابەتییانە، تەرخانکردنی وتاری پیشەییی هاوسەنگ،  بەرزڕاگرتنی ڕاستی و دروستی لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی و داواکارییەکانی کۆمەڵگە.

هیوا و ئاواتی سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ دامەزراوەکەتان دەخوازم، هەروەها لە بەردەوامبوون و پێشەنگبوون لە ئەنجامدانی پەیامە بەرزەکەتاندا.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

6/8/2026