رۆژنامەی ھەولێر

بەرەو سیمایەکی جوانتر، خاوێنکردنەوە و هێڵکاریی شەقامەکانی بازاڕی گەورەی هەولێر

بەرەو سیمایەکی جوانتر، خاوێنکردنەوە و هێڵکاریی شەقامەکانی بازاڕی گەورەی هەولێر

لە پێناو پاکڕاگرتنی ژینگەی بازاڕی گەورەی شاری هەولێر و ڕێکخستنی زیاتری هاتووچۆ، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵسان بە ئەنجامدانی چەند کارێکی خزمەتگوزاریی گرنگ، کە بریتیین لە
– شوشتن و خاوێنکردنەوەی تەواوی شەقامەکانی بازاڕ.
– هێڵکاریی شەقامەکان و کێشانی هێڵی پەڕینەوەی هاووڵاتیانی پیادە .
– دووبارە بۆیاخکردنەوەی کربستۆنی شۆستەکان.

بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەش، ئێستا شۆستە و شەقامەکانی سەنتەری شار دیمەنێکی جوانتر و ڕێکتر بەخۆیەوە دەبینن و کار بۆ پەرەپێدانی زیاتریان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر