رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیانی” لە شەقامی کۆڕنیش بەسەردەکاتەوە

لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان،” ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە یاوەری بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و سەرپەرشتیار و سەرۆک بەشەکانی هونەری و پلاندان، سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیانی” لە شەقامی کۆڕنیشی هەولێر ئەنجامدا.

لە سەردانەکەدا، سەرۆکی شارەوانیی لە نزیکەوە لە دوایین قۆناغەکانی کارکردنی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی نەخشەسازیی ستراتیجی و ستانداردە داواکراوەکان و هەروەها، تیشکی خستە سەر چەند بەشێکی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکە و هاوکات ڕێنمایی پێویست درا بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خێراکردنی پڕۆژەکە و خزمەتکردنی زیاتری شاری هەولێر و هاووڵاتییانی خۆشەویست.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر