بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بۆ سبەی سێشەممە 12 بەنزینخانەی دیاری كردووە كە بەنزینی 750 دیناری بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دابەش دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاگاداری گشت هاووڵاتییان دەکەینەوە لە سبەی سێسەممەوە رێکەوتی 28/7/2026 بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند: داوا لە هاوولاتییان دەکەین لە كاتی چوون بۆ وەرگرتنی بەنزین، کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ وەرگرتنی بەشە بەنزین.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ناوی 12 بەنزینخانەی دیاری كردووە كە بۆ سبەی سێشەممە بەنزینی 750 دیناری بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دابەش دەكەن، بەنزینخانەكان بریتین لە (گەل، سیار، یاسەمین، كاریا، سێتاقان، هاوینەهەوار، مۆدێری ئینێرگی، قوشتەپە، وزە، سەن ئۆیلی شەقامی كەسنەزان، سەن ئۆیلی رێگای مەخموور و زیاد).
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەی (تێست) بەنزینی 750 دیناری بە كارتی ئەلیكترۆنی لە بەنزینخانەیەكی شاری هەولێر دابەش كردبوو، هەر هاووڵاتییەك بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دەتوانێت 40 لیتر بەنزین لە ئۆتۆملبێلەكەی بكات.
فۆتۆ: لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەی سێشەممە بەنزینی 750 دیناری بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دابەش دەكەن:-

