رۆژنامەی ھەولێر

شارەوانیی هەولێر ڕێگری لە ئاودانی زەویی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس دەکات

دوای بەدواداچوونی وردی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە کەرتی (٧٠٠٠)ی باغلومنارە، دەرکەوت بەشێک لە هاوڵاتییان بە شێوەیەکی نەیاسایی و لە ڕێگەی ڕاکێشانی هەزاران هێڵی بۆڕی بۆ ئاوی پیسی کەندی سەرکارێز، ڕووبەرێکی زۆری بەرهەمی گەنمە شامییان ئاوداوە، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەی تەندروستی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروست دەکات.
لە ئۆپراسیۆنێکدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی تەواوی کەلوپەل و بۆڕییەکانی ئاودانکردنەکە لادران و دەستیان بەسەردا گیرا.
هاوکات خاوەنی سەرپێچییەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی کرانەوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین پاراستنی تەندروستیی گشتی و ژیانی هاوڵاتییان لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکماندایەو هەموو ئەوانەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەکەن لەسەر موڵکی گشتی لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر