لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و سەلامەتی هاووڵاتیان و شوفێران بەگشتی، لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقام لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی” وە بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەبڕی (٣٢٥)تۆن قیڕی بەرهەمهاتوو، لە ڕێگای تیمەکانمان بە بڕی (٢٠٠٠) مەتر دووجا، کاری قیڕتاوکردن بۆ هەر یەک لە شەقامە تێکچووەکانی چوارڕیانی مامز نزیک پارکی شانەدەر، شەقامێک لە ناو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێڵ لە گەڕەکی ئازادی، و شەقامی ١٠٠ مەتری، هەروەها چاککردنەوەی دوو سەرە کۆڵان لە گەڕەکەکانی نازناز و ئاری، قیڕتاوکرنی چەند شەقامێکی دیکە لە هەولێری نوێ و گەڕەکی کوردستان و ڕزگاری دوو.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و نیشاندانی سیمایەکی جوانتری هەولێری پایتەخت، كارەكانی ڕێکخستنەوەی سەوزایی، پارک، باخچە و دوورگە ناوەندییەکانی شەقامەكان و ئاودانی دار و درەختەکان و خاوێنکردنەوەی نافورەکان، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان بەردەوامە.

