به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و حازم كورده، خاوه‌ن پڕۆژه، هۆتێلێکی گەشتیاری له هه‌وارگه‌ی شنگلبانه له قه‌زای ڕه‌واندز كرایه‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه گه‌شتیارییه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له بایه‌خدان به كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری خۆماڵی.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به سه‌رمایه‌ی خۆماڵی و نه‌خشه‌دانان و ئه‌ندازیار و ده‌ستی كاری خۆماڵی جێبه‌جێ كراوه و هیواشی خواست سه‌رمایه‌دار و وەبەرهێنەرانی خۆماڵی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بایه‌خێكی زۆر به به‌شداریكردنی سه‌رمایه‌ی خۆماڵی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانه‌ی كه هاوشانن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێویاندا كه‌رتی گه‌شتیاری.

